نەرمەواڵەیێکی زۆر هەن کە بتوانین کاری پەستانی پێ بکەین، و ئەو نەرمەواڵانە هەر کامیان لە توانایان دایە کە چەندین فۆرمەتی جۆراوجۆری تایبەتی پشتیوانی بکەن و رێکخستنی تایبەت بە خۆیان لە سەر فایلەکان ئەنجام بدەن. PowerZip نەرمەواڵەیێکی تۆکمەیە بە توانایی پشتیوانی کردن لە فۆرمەتە جیاوازەکانی باو کە بە هاسانی هەڵدەستێ بۆ بەرێوەبەری کردنی رێک و پێکی فایلەکان. پشتگری لە فۆرمەتەکانی وەک Cab، Ace، Rar، Arj، Jar، Tar، Gz، Z، Bz2، دەکات وێرای فۆرمەتی بە ناوبانگی Zip. بەو هۆیەوە ئەم پرۆگرامە دەتوانێ ببێتە هۆی راکێشانی بەکارهێنەری شارەزا.هاوکات هاسان بوون بۆ کەلك وەرگرتن لەم نەرمەواڵەیە و بوونی نێوبرەکانی هەمەچەشن دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەکارهێنەر بتوانێ بە تەواوی ویستەکانی خۆی بگات و ...هتد.
AllPlayer نەرمەواڵەیێکی سوک و کەم قەبارەیە کە پشتیوانی لە تەواوی فۆرمەتەکان دەکات. فۆرمەتەکانی وەکوو MKV, DivX, Xvid, Flash, QuickTime, DVD, MP3, FLAC کە بە زۆری لە لایەن بەکارهێنەرانەوە کەڵکی لێوەردەگیرێ،ALLPlayer پشتگریان دەکات. بەڵام خۆ زۆر لەم نەرمەواڵانە هەن کە ئەو کارە ئەنجام دەدەن. بەڵام باشترە بزانین کە ئەم پرۆگرامە تەنیا ٢.٧ مێگابایت قەبارەکەیەتی کە تەواو خۆرایشە. هیندێک کرداری تریشی هەن کە رەنگە لە نەرمەواڵەکانی تردا نەبن، کە یەکێک لەوانە نوێ بوونەوەی خێرای ئەم کەرەسەیەیە. هەروەها تایبەتمەندییەکی تری ئەم پرۆگرامە بوونی فۆرمەتیAVI یە کە لە زۆرێک لە پرۆامەکانیتر دا لەم کردارە بێ بەرین کە ئەو کەرەسەیە لەو بابەتەوەشەوە دڵنیای کردووین. جێگای ئاماژەیە کە ئەم بەرنامەیە بە گرتنی وێنە لە جوانترین شوێنی فیلم بە باشرین کەیفییەت و سەیڤ کردنی خاڵیکی بەرچاویترە بۆ بەکارهێنەر و چەند کرداری بەرچاوی تریش کە کۆنڤێرتی فیلمەکانە بۆ فۆرمەتی AVI و DivX. و...!
لاپهرهی : 1 , 2